پێشڕەویی ڕووسیا لە بەرەی کۆڕسک و تێکشکاندنی هێڵی بەرەڤانیی ئۆکراین
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i436572-پێشڕەویی_ڕووسیا_لە_بەرەی_کۆڕسک_و_تێکشکاندنی_هێڵی_بەرەڤانیی_ئۆکراین
 ژێدەرە هەواڵییەکان باسی پەلاماری قورسی سوپای ڕووسیا لە ناوچەی کۆرسک و هەروەها ڕەوشی شێواوی هێزی ئۆکراینی لەم ناوچەیە دەکەن.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 07, 2025 12:31 Asia/Tehran
  • پێشڕەویی ڕووسیا لە بەرەی کۆڕسک و تێکشکاندنی هێڵی بەرەڤانیی ئۆکراین

 ژێدەرە هەواڵییەکان باسی پەلاماری قورسی سوپای ڕووسیا لە ناوچەی کۆرسک و هەروەها ڕەوشی شێواوی هێزی ئۆکراینی لەم ناوچەیە دەکەن.

سوپای ڕووسیا لە بەرەی کورسکدا پشڕەوییەکی بەرچاوی هەبووە و لە سەروبەندی گەمارۆدانی هێزی ئۆکراینی لە ناوچەی سوودگادایە. ژێدەرە ڕووسییەکان ڕایانگەیاندووە کە هێزی ئۆکراینی لە میحوەری کوڕسکدا تەواو شێواون و ڕەوشێکی نالەباریان هەیە و ئەوەش پاش هێرشی بەرپەرچدانەوەی سوپای ڕووسیایە.  هێزی ڕووسی توانیویانە هێڵەکانی بەرەڤانی ئۆکراین لە ناوچەی گیڤۆی تێکشکێنن و لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو  پێنج کیلۆمەتر لەم ناوچەیەدا پێشڕەوی بکەن و هێڵەکانی گەیشتنی یارمەتی بە هێزی ئوکراینی لە نزیک سوودگایش داخەن.