ئازاد کرانی سێ ناوچەی تر لە کورسک لەلایەن ڕووسیاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i436617-ئازاد_کرانی_سێ_ناوچەی_تر_لە_کورسک_لەلایەن_ڕووسیاوە
وەاڕەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند سێ شارۆچکە لە کورسک لەلایەن یەکەکانی باکووری هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە ئازاد کران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 08, 2025 15:08 Asia/Tehran
  • ئازاد کرانی سێ ناوچەی تر لە کورسک لەلایەن ڕووسیاوە

وەاڕەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند سێ شارۆچکە لە کورسک لەلایەن یەکەکانی باکووری هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە ئازاد کران .

وەزاڕەتی بەرگری ڕووسیا ئەمڕۆ ڕایگەیاند هێزەکانی سوپای ئەم وڵاتە لە درێژەی پێشڕەویەکانی خۆ لە کورسک شارۆچکەکانی " ویکتوروفکا" نیکولایوکا" وئاستارایا"یان داگیر کرد. وەزاڕەتی بەرگری ڕووسیا پیشتریش ڕاپۆرتیکی لەبارەی پێشکەوتنی ئۆپراسیۆنی سەرباری تایبەت ودەستکەوتە گرینگەکانی هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە لە ناوچەی کورسک بڵاوکردبووەوە. ئۆکراین بە کەڵک وەرگرتن لە کەرەسە وئامێری نێردراو ویارمەتیەکانی هەواڵگریانە لە لایەن ڕۆژئاوا لەچەند مانگی ڕابردوو پەلاماری بەربڵاوی کردە سەر کورسک لە ڕووسیا بەڵام ئێستاکە دەرکەوتووە لەم پەلامارە نووشوستی هێناوە.