داسەپێندرانی زیاتر لە ٢٨٠٠٠ بایکۆت بەسەر مۆسکۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i436980-داسەپێندرانی_زیاتر_لە_٢٨٠٠٠_بایکۆت_بەسەر_مۆسکۆ
سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند: تا ئێستا زیاتر لە ٢٨٠٠٠ بایکۆت داسەپێندراوە بەسەر مۆسکۆدا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 18, 2025 14:25 Asia/Tehran
  • داسەپێندرانی زیاتر لە ٢٨٠٠٠ بایکۆت بەسەر مۆسکۆ

سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند: تا ئێستا زیاتر لە ٢٨٠٠٠ بایکۆت داسەپێندراوە بەسەر مۆسکۆدا.

ڤیلادیمیر پووتین ڕایگەیاند: بایکۆتەکان کردەوەگەلێکی کاتی یان ئامانجدار نین، بەڵکوو لە ڕاستیدا مێکانیزمێکن بۆ ئەوەی گوشارێکی ستراتیژیکی سیستماتیک بخەنە سەر ڕووسیا.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە درێژەدا وتیشی: بایکۆتەکانی دژ بە ڕووسیا بوونەتە هاندەرێک  بۆ بەدیهێنانی گۆڕانکاریی بنەڕەتیی ئەرێنی لە ئابووریماندا، لەوانە لە بەشی دراویدا. تەنانەت بێتوو بایکۆتەکانیش بەرتەسک ببنەوە، دیسان ڕێگایەکی دیکە پەیدا دەکەن بۆ ئەوەی تەگەرە بنێنە بەر پێی ئێمە. خەنیمەکان هەمیشە هەوڵ دەدەن بۆ ئەوەی بازنەی گەشە و پێشکەوتنی ڕووسیا بەرتەسک بکەنەوە.