ئادار 29, 2025 18:49 Asia/Tehran
  • لافاو لە تێگزاسی ئەمریکا ٣ کوژراوی لێکەوتەوە

هەستانەوەی لافاو لە ئەیالەتی تێگزاسی ئەمریکا تا ئیستا بۆتە هۆی گیانلەدەستدانی سێ کەس.

بەپێی وتەی کاربەدەستانی خۆجێی لە ئەیالەتی تێگزاس، بە هۆی هەستانەوەی لافاو لە باشووری ئەم ئەیالەتە تا ئێستا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوای ڕووداوەکەش "دۆخی کارەسات" لە بەشی "هیداڵگۆ" لە باشووری ئەیالەتی تێگزاس ڕاگەیەندراوە.

ئەیالەتی تێگزاس لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا زۆرترین ڕادەی بارانبارینی بەخۆوە بینیوە. بارانبارین لەم ناوچەیەی ئەمریکا کە لە ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردووەوە دەستی پێکردبوو، ڕۆژی پێنجشەممە تاوی سەند و تا ڕۆژی هەینی هەروا بەخوڕ بەردەوام بوو.

بەرپرسانی ناوخۆیی دەڵێن، دوابەدوای هەستانەوەی لافاو لەم ناوچەیەی ئەمریکا چەند کەسێک بێسەروشوێن بوون.

سەرپەیڤ