بەرزبوونەوەی ژماری تیاچووانی بوومەلەرزەی میانمار بۆزیاتر لە سێ هەزار کەس؛سوپا ئاگربڕی ڕاگەیاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i437579-بەرزبوونەوەی_ژماری_تیاچووانی_بوومەلەرزەی_میانمار_بۆزیاتر_لە_سێ_هەزار_کەس_سوپا_ئاگربڕی_ڕاگەیاند
دوابەدوای ڕوودانی بوومەلەرزەی بەهێزی ٧.٧ ڕیختەری لە میانمار ، ژماری تیاچووان لەم وڵاتە گەیشتە سێ هەزارو سێ کەس.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 03, 2025 13:30 Asia/Tehran
  • بەرزبوونەوەی ژماری تیاچووانی بوومەلەرزەی میانمار بۆزیاتر لە سێ هەزار کەس؛سوپا ئاگربڕی ڕاگەیاند

دوابەدوای ڕوودانی بوومەلەرزەی بەهێزی ٧.٧ ڕیختەری لە میانمار ، ژماری تیاچووان لەم وڵاتە گەیشتە سێ هەزارو سێ کەس.

سوپای دەسەڵاتداری میانمار کە دوای بوومەلەرزە، لەم وڵاتە تاوانبار کرابوو کە بەبێ سەرنج دان بە دۆخی قەیراناوی ناوچە بوومەلەرزە لیدراوەکان هەروا درێژە ئەدات بە پەلامارەکانی خۆی بۆ سەر بڕێک لەناوچەکان بە بیانوی سەرکوت کردنی جیایی خوازان بە ناچاری لە ئاگربڕی کاتیی بۆ هاسانکاری فریاکەوتن هەواڵی دا. بەهۆی بوومە لەرزەی هەینی حەوتەی ڕابردوو لە میانمارو لە تایوانیش ٢٢ کەس تیاچوون. ئەم بوومەلەرزەیە هەروەها زیاتر لە چوارهەزار و٥٠٠ برینداری لێکەوتەوە. بوومەلەرزەی ئەم دواییە لە میانمار بەهۆی شەڕی ناوخۆیی  قەیرانی مرۆڤی لەم وڵاتە ی خراپتر وشڵەژاوتر کردووە.