ڕووسیا: پێویستە دەستبەجێ بگەڕێینەوە بۆ دانوستانی بێ هەڕەشە لەگەڵ ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i437636-ڕووسیا_پێویستە_دەستبەجێ_بگەڕێینەوە_بۆ_دانوستانی_بێ_هەڕەشە_لەگەڵ_ئێران
نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دیپلۆماسی بە تاکە ڕێگە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران زانی و وتی: پێویستە دەستبەجێ بگەڕێینەوە بۆ دانوستانەکان بەبێ هەڕەشە لەگەڵ ئێران.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 05, 2025 13:42 Asia/Tehran
  • ڕووسیا: پێویستە دەستبەجێ بگەڕێینەوە بۆ دانوستانی بێ هەڕەشە لەگەڵ ئێران

نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دیپلۆماسی بە تاکە ڕێگە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران زانی و وتی: پێویستە دەستبەجێ بگەڕێینەوە بۆ دانوستانەکان بەبێ هەڕەشە لەگەڵ ئێران.

میخائیل ئولیانۆف، نوێنەری ڕووسیا لە  ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤییەنا، ئەمڕۆ جەختی لەوە کردەوە: دیپلۆماسی تاکە ڕێگایە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران، نەک هەڕەشە و زۆر. ناوبراو  وتیشی :  دەزگەی هەواڵگری ئەمریکا جەختی لەوە کردووەتەوە کە هیچ نیشانەیەک نییە کە ئێران هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی بدات. نوێنەری ڕووسیا  وتیشی : دەبێ دەستبەجێ بگەڕێینەوە سەر ڕێگای دانوستان لەگەڵ ئێران بەبێ هەڕەشەی یان باج خوازی. دوێنێ وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا جەختی لە دژایەتی مۆسکۆ بۆ بەکارهێنانی هێزی سەربازی دژ بە ئێران کردەوە و هۆشداری دا کە  پەلامار کردنە سەر ژێرخانی ئەتۆمی ئێران لێکەوتەی کارەساتبار بۆ هەموو جیهان دەبێت.