خۆپیشاندانی بەربڵاوی دژەشەڕ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i437661-خۆپیشاندانی_بەربڵاوی_دژەشەڕ
هاوکات لەگەڵ بەردەوامبوونی جەنایەتە دڕندانەکانی زایۆنییەکان دژ بە غەززە و فەلەستینییەکان، لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی جیهاندا خۆپیشاندانی دژەشەڕ لە وڵاتی مەغریبیش بەڕێوەچوو.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 06, 2025 11:23 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی بەربڵاوی دژەشەڕ

هاوکات لەگەڵ بەردەوامبوونی جەنایەتە دڕندانەکانی زایۆنییەکان دژ بە غەززە و فەلەستینییەکان، لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی جیهاندا خۆپیشاندانی دژەشەڕ لە وڵاتی مەغریبیش بەڕێوەچوو.

خەڵکی مەغریب درووشمییان دژ بەو دەسەڵاتدارانەی دا کە هەوڵ بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی دەدەن و خوازیاری ڕووخانیان بوون. ڕۆژی ڕابردوو خەڵکی تونسی بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ناڕزایانە لە بەردەم باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تونس، شەڕی دژ بە غەززەیان شەرمەزار کرد. هاوکات لەگەڵ تونس و مەغریب خەڵکی وڵاتانی دیکەیش دژ بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد.