١٢ ملیۆن کەس ئاوارە لە شەڕی سوودان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i437877-١٢_ملیۆن_کەس_ئاوارە_لە_شەڕی_سوودان
شەڕی سودان کە ماوەی دوو ساڵە بەردەوامە، تا ئێستا ١٢ ملیۆن ئاوارەی لێکەوتۆتەوە و ٢٥ ملیۆن کەسیش بەدەست برسێتییەکی نالەبارەوە دەناڵێنن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 13, 2025 13:40 Asia/Tehran
  • ١٢ ملیۆن کەس ئاوارە لە شەڕی سوودان

شەڕی سودان کە ماوەی دوو ساڵە بەردەوامە، تا ئێستا ١٢ ملیۆن ئاوارەی لێکەوتۆتەوە و ٢٥ ملیۆن کەسیش بەدەست برسێتییەکی نالەبارەوە دەناڵێنن.

وەزارەتی تەندروستیی سودان کوژرانی١٠٠ کەس و برینداربوونی دەیان کەسی ڕاگەیاند لەوان ١٠ ستافی دەرمان و پزشکی لە شاری ئەلفاشێر لە دارفوری باکوور هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای سوودان، بەهۆی تۆپباران و بۆردومانی ئاسمانی کەمپی زەمزەم لە باشووری شارەکە لەلایەن گروپی چەکداری "هێزی پشتیوانی خێرا"وە. ڕێکخراوە فریاگوزارییەکان و نەتەوە یەکگرتووەکانیش ڕاپۆرتیان دا کە هێزەکانی پشتیوانیی خێرا تەواوی ئەندامانی تیمی پزشکیی کەمپی زەمزەمیان کوشتووە. ئەوە لە کاتێکدایە کە ئاوارەکانی کەمپی زەمزم بەهۆی هێرشەکانی هێزەکانی پشتیوانیی خێرا ڕووبەڕووی نەبوون و یان کەمبوونی کەلوپەلی گرینگ و پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان دەبنەوە و ژیانی لەوێ بە کردەوە پەکی کەوتووە.