ئۆکراین ٢٠%ی خاکی خۆی ڕادەستی ڕووسیا دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i438179-ئۆکراین_٢٠_ی_خاکی_خۆی_ڕادەستی_ڕووسیا_دەکات
ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست بە گێڕانەوە لە بەرپرسێکی باڵا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئۆکراین ئامادەیە لە چوارچێوەی چارەسەری شەڕی ئێستادا ٢٠%ی خاکی خۆی ڕادەستی ڕووسیا بکات.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 22, 2025 15:40 Asia/Tehran
  • ئۆکراین ٢٠%ی خاکی خۆی ڕادەستی ڕووسیا دەکات

ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست بە گێڕانەوە لە بەرپرسێکی باڵا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئۆکراین ئامادەیە لە چوارچێوەی چارەسەری شەڕی ئێستادا ٢٠%ی خاکی خۆی ڕادەستی ڕووسیا بکات.

نوێنەرانی کیێڤ لە میانەی دانوستانەکانی هەفتەی ڕابردوویان لەگەڵ شاندی ئەمریکایی، نیگەرانی خۆیان دەربڕی سەبارەت بەو بەشەی کە پەیوەندی بە ناوچە پەیوەستکراوەکان بە ڕووسیاوە هەیە. پێشتر بلومبێرگ بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان بڵاویکردبۆوە کە ئەمریکا ڕەنگە پەیوەستکردنی نیمچە دوورگەی کریمە بە خاکی ڕووسیادا بە ڕەسمییەت بناسێ. بە پێی ڕاپۆرتەکەی نیویۆرک پۆست،  پلانەکەی ترەمپ بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکراین، ڕەنگە جێگیرکردنی هێزی ئەوروپایی لەم وڵاتە بگرێتەوە.