ناڕەزایەتی دەربڕینی خوێندکارانی ئەمریکایی وفڕێ دانی بوتڵ بەرەو بن گوێر
نیسان 24, 2025 16:28 Asia/Tehran
سەدان چالاکی لاگری فەلەستین لە مەیامەی ئەمریکا بە فڕێدانی بوتڵی ئاو لە بن گوێر وەزیری ئاسایشتی ناوخۆی رژێمی زایۆنیستی پێشوازیان کرد وبە هاواری شەرم بکە" ناوبراویان بەڕێ کرد.
چالاکانی لاگری فەلەستین دوای کۆتایی وتاردانی ئیتمار بن گوێر وەزیری ئاسایشتی ناوخۆی ڕژێمی زایۆنیستی وچوونە دەری ناوبراو لە یەکێ لە زانکۆکانی مەیامەی ئەمریکا بە فڕێ دانی بوتڵی ئاو بەرەو ناوبراو ، پیشوازیان لی کرد. هەروەها ڕاپۆرت دراوە کە چالاکانی ناوبراو بە هەڵدانی دروشم گەلێک داکۆکی خۆیانیان لە نەتەوەی زۆڵملێکراوی فەلەستین ڕاگەیاند. لە کاتی چوونە دەری بن گوێر لەم زانکۆ ئەمریکیە، سەدان چالاکی پشتیوانی فەلەستین چاوەڕوانی ناوبراوبوون هەتا بەرەو ئەو بوتڵی ئاو فڕێ بدەن .