موسکۆ : کاربەدەستێکی پلە بەرزی سەربازی ڕووسیا تیرۆر کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i438261-موسکۆ_کاربەدەستێکی_پلە_بەرزی_سەربازی_ڕووسیا_تیرۆر_کرا
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ڕووسیا پییداگرت کاربەدەستێکی پلە بەرزی سەربازی ئەم وڵاتە لە پەلامارێکی تیرۆریستی کوژراوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 25, 2025 13:48 Asia/Tehran
  • موسکۆ : کاربەدەستێکی پلە بەرزی سەربازی ڕووسیا تیرۆر کرا

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ڕووسیا پییداگرت کاربەدەستێکی پلە بەرزی سەربازی ئەم وڵاتە لە پەلامارێکی تیرۆریستی کوژراوە.

ماریا زاخارووا وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ ڕایگەیاند ژنراڵ" یاروسلاوموسکالیک" جێگری سەرۆکی ئیدارەی ئۆپراسیۆن لە ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا لە پەلامارێکی تیرۆریستی کوژرا.

ئەم کاربەدەستە سەربازیە پلە بەرزەی ڕووسیا لە شاری بالاشیخا لە گردوپەڕی ڕۆژهەڵاتی موسکۆ تیرۆر کراوە. لێژنەی توێژینەوەی ڕووسیایش ڕایگەیاند  کەسێک کە بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە تەقینەوەی ترۆمۆبیل لە گردوپەڕی ڕۆژهەڵاتی موسکۆ کوژرا، جێگری سەرۆکی ئیدارەی ئۆپراسیۆنی سەرەکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا بوو.