کرێملین: هەر هێرشێکی ئوکراین بەرپەرچ دەدەینەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i438588-کرێملین_هەر_هێرشێکی_ئوکراین_بەرپەرچ_دەدەینەوە
وتەبێژی کرێملین ڕایگەیاند کە دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک کۆماری ڕووسیا سەبارەت بە ئاگربەستی سێ ڕۆژە لەجێی خۆیەتی، بەڵام بێتوو کییەف یەک هەنگاوی دنەدەرانە هەڵگرێ، ئەوا وەڵامێکی کوشندەی پێ دەدرێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 06, 2025 12:57 Asia/Tehran
  • کرێملین: هەر هێرشێکی ئوکراین بەرپەرچ دەدەینەوە

وتەبێژی کرێملین ڕایگەیاند کە دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک کۆماری ڕووسیا سەبارەت بە ئاگربەستی سێ ڕۆژە لەجێی خۆیەتی، بەڵام بێتوو کییەف یەک هەنگاوی دنەدەرانە هەڵگرێ، ئەوا وەڵامێکی کوشندەی پێ دەدرێتەوە.

دیمیتری پێسکۆڤ لە وەڵامی ئەوەی کە کاردانەوەی مۆسکۆ چی دەبێت ئەگەر زێلێنسکی ئاگربەسی سێ ڕۆژە قبووڵ نەکات، وتی: دەستپێشخەرییەکەی پوتین بۆ ئاگربەسی کاتی لە ڕۆژانی پشووی فەرمیدا هەر لە جێی خۆیەتی. جەختیشی لەوە کردەوە: ئاگربەسمان دەبێ، بەڵام بێتوو ڕاهاتنێکی بەرامبەر لەلاین ڕژێمی کیێڤەوە نەبینین و پەلاماردرانی  پێگەکان یان دام و دەزگاکانمان بەردەوام بێ، ئەوا دەستبەجێ وەڵامێکی گورچکبڕی دەدەینەوە. ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین دژایەتی ئەو پێشنیارە دەکات و داوای ئاگربەسێکی لانیکەم ٣٠ ڕۆژ دەکات،  پوتینیش ناچێتە ژێر باری ئەم پێشنیارەی زێلێنسکی.