وەزارەتی بەرگری ڕوسیا: ئۆکرانیا ٤٨٨ جار ئاگربەستی پێشێل کردووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i438648-وەزارەتی_بەرگری_ڕوسیا_ئۆکرانیا_٤٨٨_جار_ئاگربەستی_پێشێل_کردووە
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی کاتی تا ئیستا ئۆکرانیا ٤٨٨ جار ڕێکەوتنەکەی پێشێل کردووە
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 08, 2025 11:56 Asia/Tehran
  • وەزارەتی بەرگری ڕوسیا: ئۆکرانیا ٤٨٨ جار ئاگربەستی پێشێل کردووە

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی کاتی تا ئیستا ئۆکرانیا ٤٨٨ جار ڕێکەوتنەکەی پێشێل کردووە

. وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، لەکاتێکدا ڤلادیمێر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا  ئاگربەستی کاتی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە جەنگی ئۆکرانیا بە بۆنەی ساڵیادی سەرکەوتنی جەنگی جیهانی دووەم ڕاگەیاند،  تەنها چەند کاتژمێرێک دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی کاتی  ئۆکرانیا زیاتر لە 488 جار ڕێککەوتنەکەی پێشێلکرد. وەزارەتی بەرگری ڕوسیا هەروەها ڕایگەیاند، پێش دەستپێکردنی ئاگربەستێکی کاتی لە نێوان هەردوولادا، سوپای وڵاتەکەی کۆنترۆڵی ناوچەی ترۆیتسکی دۆنێتسکی کردووە. وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، دووجار هێزەکانی ئۆکرانیا هەوڵیانداوە  لە ناوچەی کورسکەوە  بچنە ناو سنووری ڕووسیا .