کەوتنە خواری ٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تر بە دەس پاکستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i438670-کەوتنە_خواری_٦_فڕۆکەی_بێفڕۆکەوانی_تر_بە_دەس_پاکستان
تەلەفیزیۆنی پاکستان ڕایگەیاند کە بەرگری ئاسمانی ئەم وڵاتە ٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تازەی هێندی خستووەتە خوار.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 09, 2025 11:36 Asia/Tehran
  • کەوتنە خواری ٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تر بە دەس پاکستان

تەلەفیزیۆنی پاکستان ڕایگەیاند کە بەرگری ئاسمانی ئەم وڵاتە ٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تازەی هێندی خستووەتە خوار.

کاربەدەستێک لە کشمیری پاکستان یش لە کوژرانی پێنج کەسی ناسەربازی وبرینداربوونی ٢٩ کەسی تر لە بۆمبارانی ناوچە سنووریەکان لە لایەن هێند هەواڵی دا.

سوپای هێند ڕایگەیاندووە بەهۆی پەلاماری بەخۆفڕ وموشەکیی پاکستان بۆ سەر ناوچەکێشەلەسەرەکانی دوو وڵات، دەنگی تەقینەوە لە سەرانسەری شاری جامو لە کشمیری هێند بیستراوە. هەشت موشەک کەلە پاکستان بەرەو شارەکانی " ساتواری ، سامبا ، ڕانبیرسینگ پورا وئارنیا" لە ناوچەی جامو هاوێژرابوو، لەلایەن یەکەکانی بەرگری ئاسمانی هێند پێووشوێن گیران. سەرچاوە هەواڵیەکان هەروەها ڕایانگەیاند کە حکومەتی هێند بە ڕێکخراوی بەندەرەکانی ئەم وڵاتە فەرمانی داوە کە کاروکردەی ئاسایشتی بەهێزتربکەن.