شەقامەکانی برۆکسێل؛ یەکدەنگ بۆ ئازادیی فەلەستین
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i438831-شەقامەکانی_برۆکسێل_یەکدەنگ_بۆ_ئازادیی_فەلەستین
خەڵکی ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی، ئیسلامی و ئەوروپایی بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانی بەربڵاو خوازیاری کۆتایی هاتنی شەڕی غەززە بوون.
(last modified 2025-05-15T12:26:36+00:00 )
May 15, 2025 11:47 Asia/Tehran
  • شەقامەکانی برۆکسێل؛ یەکدەنگ بۆ ئازادیی فەلەستین

خەڵکی ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی، ئیسلامی و ئەوروپایی بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانی بەربڵاو خوازیاری کۆتایی هاتنی شەڕی غەززە بوون.

یەکێک لەو وڵاتانە وڵاتی بەلژیکە کە دەیان هەزار کەس لە شەقامەکانی شاری برۆکسێل بۆ هاوخەمی و پاڵپشتی دەربڕین لەگەڵ فەلەستینییەکان خۆپیشاندانیان کرد. خۆپیشاندەران خوازیاری پاراستنی جەماوەری فەلەستینی و کۆتایی هاتنی جەنایەتەکانی ئیسراییل لە غەززە بوون. هەروەها هەزاران فەلەستینی لە حەفتایەمین ساڵڕۆژی داگیرکرانی وڵاتی فەلەستین لە شاری ڕامەڵڵا خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد. ئەم خۆپیشاندانانە بە ناوی "هەرگیز لە بیر ناکەین و هەرگیز لێخۆش نابین" بەڕێوەچوو.