زەنگی ئاگادارکردنەوەی مەترسیی وشکەساڵی لە ئینگلیز
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i439077-زەنگی_ئاگادارکردنەوەی_مەترسیی_وشکەساڵی_لە_ئینگلیز
هاوکات لەگەڵ وشکترین بەهار لە ماوەی سەدەیەکدا و دابەزینی بەرچاوی ئاستی پاشەکەوتی ئاو لە ئینگلیز پسپۆڕانی ئەو وڵاتە هۆشدارییان داوە لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی قەیرانی مێژوویی وشکەساڵی ساڵی ١٩٧٦ لەو وڵاتەدا.
(last modified 2025-05-24T12:24:36+00:00 )
May 24, 2025 11:25 Asia/Tehran
  • زەنگی ئاگادارکردنەوەی مەترسیی وشکەساڵی لە  ئینگلیز

هاوکات لەگەڵ وشکترین بەهار لە ماوەی سەدەیەکدا و دابەزینی بەرچاوی ئاستی پاشەکەوتی ئاو لە ئینگلیز پسپۆڕانی ئەو وڵاتە هۆشدارییان داوە لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی قەیرانی مێژوویی وشکەساڵی ساڵی ١٩٧٦ لەو وڵاتەدا.

زانیارییەکانی ناوەندە فەرمییەکانی ئینگلیز  دەریدەخەن کە ڕێژەی ئاو لە هەمارەکانی  باکووری ڕۆژئاوای ئینگلیز  بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە. لە لایەکی دیکەوە کەمبوونەوەی بەرچاوی بارانبارین لە  سێ مانگی یەکەمی  ساڵی ٢٠٢٥ کە بەپێی ئامارەکانی فەرمانگەی کەشناسی بەریتانیا وشکترین  بەارە لە ماوەی زیاتر لە سەد ساڵدای ئەو وڵاتە ، زەنگی مەترسی  کەمی ئاوی لە سەرانسەری وڵاتدا بەرزکردووەتەوە. شارەزایانی دەزگای ژینگەپارێزی  بەریتانیا ڕایانگەیاند، ئەگەر ئەم ڕەوتە بەردەوام بێت، ئینگلیز بە خێرایی دەچێتە دۆخی نائاسایی بەهۆی وشکەساڵییەوە