ئەورووپا لە تەنگانەی گازیدا؛ دابەزینی ٣٠%ی پاشەکەوتی گازی ئەورووپا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i439095-ئەورووپا_لە_تەنگانەی_گازیدا_دابەزینی_٣٠_ی_پاشەکەوتی_گازی_ئەورووپا
یەکێتیی ئەورووپا ئەمساڵ ١٠ ملیار یۆرۆ بڕی ١١.٢ ملیار دۆلار خەرجی زیاتر دەکات بۆ پڕکردنەوەی کۆگاکانی پاشەکەوتی گازی سرووشتی.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 25, 2025 10:50 Asia/Tehran
  • ئەورووپا لە تەنگانەی گازیدا؛ دابەزینی ٣٠%ی پاشەکەوتی گازی ئەورووپا

یەکێتیی ئەورووپا ئەمساڵ ١٠ ملیار یۆرۆ بڕی ١١.٢ ملیار دۆلار خەرجی زیاتر دەکات بۆ پڕکردنەوەی کۆگاکانی پاشەکەوتی گازی سرووشتی.

بە کۆتایی هاتنی زستانی ٢٠٢٥، ئاستی گازی کۆگاکان تا ٣٠% دابەزی کە ئاستێکی زۆر جێیمەترسییە. ئێستاکە، یەکێتیی ئەورووپا بۆ پڕکردنەوەی سەرلەنوێی ئەم کۆگا گازییانەی، پێویستی بە کڕینی گازی سرووشتی شلەک یان ئێڵ ئێن جی یەکجار زیاتر دەبێ. ئەورووپا، یەکەم زستانی ڕاستینەی لەو کاتەوەی شەڕی ئوکراین دەست پێبووە، بەخۆوە بینی.