داخوازی ئەورووپا لە ترەمپ: بەڕێزەوە بجووڵێوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i439100-داخوازی_ئەورووپا_لە_ترەمپ_بەڕێزەوە_بجووڵێوە
یەکێتیی ئەورووپا لە کاردانەوە بەرامبەر بە هەڕەشەکانی ئەمدواییەی ترەمپ پێداگری کرد کە هەر چەشنە ڕێککەوتنێک لە نێوان ئەورووپا و ئەمریکادا دەبێت لەسەر بنەمای ڕێزی بەرامبەر بێت.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 25, 2025 14:40 Asia/Tehran
  • داخوازی ئەورووپا لە ترەمپ: بەڕێزەوە بجووڵێوە

یەکێتیی ئەورووپا لە کاردانەوە بەرامبەر بە هەڕەشەکانی ئەمدواییەی ترەمپ پێداگری کرد کە هەر چەشنە ڕێککەوتنێک لە نێوان ئەورووپا و ئەمریکادا دەبێت لەسەر بنەمای ڕێزی بەرامبەر بێت.

یەکێتیی ئەورووپا لە کاردانەوە بە هەڕەشە و گوڕەشەکانی ئەمدواییەی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە داسەپاندنی گومرگی ٥٠%ی لەسەر هەموو کەلوپەلی هاوردەکراو لەم یەکێتییەوە، جەختی کرد کە هەر چەشنە ڕێککەوتنێکی بازرگانی دەبێت لەسەر بنەمای ڕێزی بەرامبەر پێک بێت، نە هەڕەشە و گوڕەشە. ترەمپ ڕۆژی ڕابردوو پاش ناڕەزایەتی لە هێواش بوونی پرۆسەی بەرەوپێشچوونی دانوستانی بازرگانی لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا، ڕایگەیاند کە ئەم باجە گومرگییە تازانە لە یەکەمی ژوەنەوە دەست پێدەبن. ترەمپ هەروەها بانگەشەیشی کردووە کە ڕادەی کوورتهێنانی بیلانی بازرگانی ساڵانەی ئەمریکا لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا  ٢٥٠ ملیار دۆلارە.