بارسێلۆنا پەیوەندییەکانی لەگەڵ تەلابیب پچڕاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i439278-بارسێلۆنا_پەیوەندییەکانی_لەگەڵ_تەلابیب_پچڕاند
ئەنجوومەنی شاری بارسێلونا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕژێمی زایونی پچڕاند بەهۆی پێشێلکاری بەربڵاوی مافی مرۆڤ لە کەرتی غەززە.
(last modified 2025-05-31T12:17:03+00:00 )
May 31, 2025 17:38 Asia/Tehran
  • بارسێلۆنا پەیوەندییەکانی لەگەڵ تەلابیب پچڕاند

ئەنجوومەنی شاری بارسێلونا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕژێمی زایونی پچڕاند بەهۆی پێشێلکاری بەربڵاوی مافی مرۆڤ لە کەرتی غەززە.

ئەنجوومەنی شاری بارسێلونا لە بەیاننامەیەکدا داوای "ئاگربەستی دەستبەجێ و هەمیشەیی" و ئاسانکاری بۆ گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززەی کرد. ئەنجوومەنی شاری بارسێلونا پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر خەڵکی مەدەنی فەلەستین و ئاوارەکردنی زۆرەملێی خەڵکی غەززەی شەرمەزار کرد و جەختی لەوە کردەوە کە غەززە هی فەلەستینییەکانە. ئەنجومەنی شارەوانی بارسێلونا هەروەها داوای لە حکومەتی ناوەندی ئیسپانیا و کاتالونیا کرد فشار بخەنە سەر ئیسرائیل بۆ گەیشتن بە ئاگربەستی خێرا. بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس پێشوازی لە بڕیارەکەی بارسێلونا کرد بۆ پچڕاندنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕژێمی داگیرکەری زایونی.