لە ئاکامی سیاسەتە بازرگانییەکانی ترەمپ نرخی دۆلار لە دابەزین بەردەوامە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i439367-لە_ئاکامی_سیاسەتە_بازرگانییەکانی_ترەمپ_نرخی_دۆلار_لە_دابەزین_بەردەوامە
دوابەدوای سیاسەتە بازرگانییەکانی دۆناڵد ترەمپ بەتایبەتی بەرزبوونەوەی باجی گومرکی لەسەر پۆڵا، بەهای دۆلار بەرامبەر بە پاوەندی بەریتانی دیسان دابەزی.
(last modified 2025-06-03T12:18:21+00:00 )
حوزه‌یران 03, 2025 12:45 Asia/Tehran
  • لە ئاکامی سیاسەتە بازرگانییەکانی ترەمپ نرخی دۆلار لە دابەزین بەردەوامە

دوابەدوای سیاسەتە بازرگانییەکانی دۆناڵد ترەمپ بەتایبەتی بەرزبوونەوەی باجی گومرکی لەسەر پۆڵا، بەهای دۆلار بەرامبەر بە پاوەندی بەریتانی دیسان دابەزی.

بەرهەمهێنەرانی ئەمریکایی وشدارییان دا لەوەی شەڕی بازرگانی ترەمپ زیان بە کەرتی بەرهەمهێنان دەگەیەنێت، تا ڕادەیەک کە بە پێی توێژینەوەیەکی وردی "ڕێکخراوی بەڕێوەبردنی ناردنەبازاڕ" لە ئەمریکا، نرخی دۆلار هاوکات لەگەڵ سێهەم دابەزینی مانگانە گەیشتە کەمترین ڕادەی لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا. ئەم ڕێکخراوەیە بە ئەنجامدامی ڕاپرسییەک، ئەوەی دەرخستووە کە سیاسەتە بازرگانییەکانی ترەمپ کاریگەر بووە لەسەر ئەو دۆخەی ئێستا لەئارادایە.