سێهەمین ڕۆژی ناڕەزایەتییەکان دژی سیاسەتی کۆچبەرانەی ترەمپ و توند بونەوەی توندوتیژی پولیسی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i439547-سێهەمین_ڕۆژی_ناڕەزایەتییەکان_دژی_سیاسەتی_کۆچبەرانەی_ترەمپ_و_توند_بونەوەی_توندوتیژی_پولیسی_ئەمریکا
ئاڵۆزی و بشێوی بە هۆی ناڕەزایەتی جەماوەری دژی سیاسەتی گوچبەرانەی ترەمپ لە لوس ئانجلس و ناوچەکانی دیکەی ئەمریکا بۆ سێیەم ڕۆژ بەردەوام بووە و خەریکە تەشەنە دەکات
(last modified 2025-06-09T12:15:52+00:00 )
حوزه‌یران 09, 2025 15:43 Asia/Tehran
  • سێهەمین ڕۆژی ناڕەزایەتییەکان دژی سیاسەتی کۆچبەرانەی ترەمپ و توند بونەوەی توندوتیژی پولیسی ئەمریکا

ئاڵۆزی و بشێوی بە هۆی ناڕەزایەتی جەماوەری دژی سیاسەتی گوچبەرانەی ترەمپ لە لوس ئانجلس و ناوچەکانی دیکەی ئەمریکا بۆ سێیەم ڕۆژ بەردەوام بووە و خەریکە تەشەنە دەکات

. ناڕەزایەتییەکان دژ بە سیاسەتەکانی ترەمپ لە بواری کۆچبەریدا پێی ناوەتە سێیەم ڕۆژی خۆیەوە، سەرەڕای  جێگیر کردنی دوو هەزار سەربازی گاردی نیشتمانی، سەدان ناڕازی  لەگەڵ پۆلیسدا تێکهەڵچوون و زیانێکی بەرچاویان بە موڵک و ماڵی گشت ی گەیاند. خۆپیشاندەران لە بەردەم بینای فیدراڵی لە ناوەندی شاری لۆس ئەنجلس کۆبوونەوە و خوازیاری ڕاگرتنی خێرای پەلاماری  هێزەکانی کۆچبەری و  گومرگ بۆ سەر  ئیش و کارەکانی   دووەم شاری گەوری  ئەمریکا بە بیانووی دامەزراندنی کۆچبەران  لە لایەن ئەو کار و پیشانە بوون . پۆلیسی ئەمریکا و گاردی  نیشتمانی ئەمریکا  بۆ بڵاوەپێکردنی ناڕازیان کەڵکیان وەرگرت لە  گازی فرمێسکڕێژو دەیان کەسیان دەستگیرکرد.