هەڵکشانی ژماری ئاوارەی زۆرەملێ لە جیهاندا
حوزهیران 13, 2025 12:32 Asia/Tehran
ناوەندی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: ژماری ئەو کەسانەی لە سەرانسەری جیهاندا بە هۆی شەڕەوە ئاوارە بوونە، گەیشتۆتە زیاتر لە ١٢٢ ملوێن کەس.
ناوەندی پەنابەرانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: هەڵکشانی ژماری ئاوارەکان لە کاتێکدایە کە بودجەی یارمەتیدانیان لە ساڵی ٢٠١٥ دابەزیوە؛ لەکاتێکدا کە ژماری ئاوارەکان لەو ساڵەدا نزیکەی نیوەی ئێستا بووە. یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی هەڵکشانی ژماری پەنابەران، شکستهێنانی ئەو هەوڵانەیە لە پێناو راگیردرانی شەڕەکان دەدرێ.