200 کوژراو ،دوایین ئاماری گیانلەدەستدان بەهۆی بارانبارینی بەخۆڕ لە پاکستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i440218-200_کوژراو_دوایین_ئاماری_گیانلەدەستدان_بەهۆی_بارانبارینی_بەخۆڕ_لە_پاکستان
داتا فەرمییەکانی پاکستان دەریدەخەن کە ژمارەی گیانلەدەسداوانی بارانبارینی بەخوڕ ی هەفتەکانی ئەم دواییە لەناوچە جیاجیاکاندا لە نێویاندا پارێزگای پەنجاب بۆ ٢٠٠ کەس زیادی کردووە
(last modified 2025-07-19T12:34:28+00:00 )
ته‌مووز 19, 2025 11:56 Asia/Tehran
  • 200 کوژراو ،دوایین ئاماری گیانلەدەستدان بەهۆی بارانبارینی بەخۆڕ لە پاکستان

داتا فەرمییەکانی پاکستان دەریدەخەن کە ژمارەی گیانلەدەسداوانی بارانبارینی بەخوڕ ی هەفتەکانی ئەم دواییە لەناوچە جیاجیاکاندا لە نێویاندا پارێزگای پەنجاب بۆ ٢٠٠ کەس زیادی کردووە

 ئەمڕۆ میدیاکانی پاکستانی ڕایانگەیاند کە ژمارەی گیانلەدەستداوان لە ڕووداوەکانی هاوپەیوەند بە بارانبارینی توند و بەخوڕ گەیشتووەتە ٢٠٠ کەس و زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدان لە پارێزگای پەنجاب ڕوویداوە. لە سەرەتای وەرزی بارانبارین، لە کۆتایی مانگی ژوئەن تا دوێنێ، قوربانییەکان لە ڕووداوگەڵێک وەک لافاو، هەورە تریشقە  رۆچونی زەوی   داڕمانی میچی یەکەکانی نیشتەجێبوون و بەرکەوتنی کارەبا، گیانیان لەدەستداوە. لەو پێوەندییەدا ٩٦ منداڵ لە ئیالاتی خەیبەر پەختونخوا و پەنجاب لە قوربانییەکانن. لەماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا، لانیکەم ٥٦٠ کەس بەهۆی ئەو بارانبارینە بێ وێنەیە برینداربوونە کە ١٨٢یان منداڵن.