لافاو لە چین
تهمووز 29, 2025 12:55 Asia/Tehran
دوابەدوای بارینی بارانێکتی بەخوڕ و هەستانی لافاو و داتەپینی زەوی لە پکەنی پێتەخی چین، لانیکەم ٣٠ کەس گیانیان لە دەستدا.
ڕادەی ئەو بارانەی لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا لە پکەن باریوە، نزیکەی بارانی یەک ساڵی ئەم شارە بووە. ئەم بارانە بەخوڕ و بێبڕانەوەیە زیاتر لە ٨٠ هەزار کەسی ناچار کردووە ماڵ و حاڵیان بەجێبێڵن، زەبری قورسی لە جادە و ڕێگا و بانەکان داوە و کارەبا و بەدالەی زیاتر لە ١٣٠ گوندیشی بڕیوە. ڕادەی باهۆز و بارانەکە ئەوەندە تووند و کاولکەرە کە ژمارێک لە کارناسان شاری پکەنیان بە تەڵەی باران ناو بردووە.