کەوتنەخواری فڕۆکەی جەنگیی ئێف-٣٥ بی لە بنکەی ئاسمانیی هێزی دەریایی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i440510-کەوتنەخواری_فڕۆکەی_جەنگیی_ئێف_٣٥_بی_لە_بنکەی_ئاسمانیی_هێزی_دەریایی_ئەمریکا
فڕۆکەی جەنگیی ئێف-٣٥ بی لە بنکەی ئاسمانیی هێزی دەریایی ئەمریکا لە کالیفۆڕنیا کەوتەخوارەوە.
(last modified 2025-07-31T13:31:02+00:00 )
ته‌مووز 31, 2025 13:54 Asia/Tehran
  • کەوتنەخواری فڕۆکەی جەنگیی ئێف-٣٥ بی لە بنکەی ئاسمانیی هێزی دەریایی ئەمریکا

فڕۆکەی جەنگیی ئێف-٣٥ بی لە بنکەی ئاسمانیی هێزی دەریایی ئەمریکا لە کالیفۆڕنیا کەوتەخوارەوە.

کاربەدەستانی هێزی دەریایی ئەمریکا ڕایانگەیاند کە فڕۆکەیەکی جەنگیی ئێف-٣٥ بی لە بنکەی ئاسمانیی هێزی دەریایی لێمۆری ناوەڕاستی کالیفۆڕنیا کەوتۆتە خوارەوە.

بنکەی هێزی دەریایی لێمۆریش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: فڕۆکەیەکی جەنگیی ئێف-٣٥ بی سەر بە پاپۆڕی جەنگیی VFA-۱۲۵ ی ڕاف رایدێرز لە نزیکی پاپۆڕی فڕۆکەبەری بنکەی لێمۆردا کەوتۆتەوە خوارەوە، فڕۆکەوانەکە بە سلامەت لە فڕۆکەکە دەرچووە و زیندوویە، لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەم ڕووداوەیش دەست پێ بووە.