بێڕێزی بە قورئان لەلایەن بەربژارێکی هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێسی ئەمریکاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i441136-بێڕێزی_بە_قورئان_لەلایەن_بەربژارێکی_هەڵبژاردنەکانی_کۆنگرێسی_ئەمریکاوە
بەربژارێکی هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ راکێشانی سەرنجی گرووپەکانی ڕاستی تووندئاژۆی ئەم وڵاتە، بێڕیزی کرد بە کتێبی پیرۆزی موسڵمانان.
(last modified 2025-08-26T13:26:12+00:00 )
ئاب 26, 2025 15:21 Asia/Tehran
  • بێڕێزی بە قورئان لەلایەن بەربژارێکی هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێسی ئەمریکاوە

بەربژارێکی هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ راکێشانی سەرنجی گرووپەکانی ڕاستی تووندئاژۆی ئەم وڵاتە، بێڕیزی کرد بە کتێبی پیرۆزی موسڵمانان.

"ڤالینتینا گۆمێز" بەربژاری کۆماریخوازی هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا لە تێگزاسەوە، لە هەنگاوێکی برەوپێدەری ڕق و بێزاری، ڤیدیۆیەکی لە خۆی بڵاو کردەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس کە لەو گرتەیەدا خەریکی ئاوربەردانە قورئانی پیرۆزە. ئەم کەسەی دژبەری ئیسلام کە پێشینەی داکۆکی لە دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکایشی لە کارنامەی چالاکیی سیاسییەکانیدا هەیە، بانگەشەی ئەوە کردووە کە موسڵمانان بەنیازی دەسگرتن بە سەر وڵاتانی مەسیحیدان.