بەرزبوونەوەی ژوماری گیانلەدەسداوانی لافاوەکەی پاکستان گەیشتە 910کوژراو
ئهیلوول 08, 2025 14:29 Asia/Tehran
ڕێکخراوی بەرەنگاربوونەوەی قەیران لە پاکستان ڕایگەیاند : لە دەسپێکی بارانبارینی وەرزیی ئەمساڵ لە پاکستان لانیکەم 910 کەس لە ڕووداوەکانی هاوپەیوەند بۆ وێنە لافاو گیانیان لە دەس داوە
بە گوێرەی ڕاپوڕتی سەرچاوە هەواڵییەکانی پاکستان زورترین گیانلەدەسداوانی لافاو لە دوو مانگی ڕابردوو لە ناوچە باکووریی و کوێستانییەکانی پاکستان بووە و لانیکەم 442 شاروومەندی پاکستانی لەو ناوچەداگیان خویان لە دەسداوە هەروەها 252 کەس بە هۆی ڕمانی ماڵەکان 65 کەس بە هوی خنکاندن لە لافاوەکانی پاکستان گیانی خویان لە دەس داوە . لافاو و بارانبارین لە پاکستان تا ئێستا زیانی گەیاندووە بە 7850 خانوو و زیاتر لە 6180 مەڕ و ماڵات لە ناوچە گوندنشینەکانی پاکستان . درێژەی هەستانی لافاو لە پاکستان هەڕەشە لە لانیکەم 1600 گوندی ئەو وڵاتە ئەکات .