ئه‌یلوول 10, 2025 19:10 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی جیهانی بە پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر قەتەر

پەلامارە ئاسمانیەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دۆحەی قەتەر لەگەڵ کاردانەوەی توندی جیهانی ڕووبەڕوو بوویەوە.

دوابەدوای پەلاماری ڕژێمی زایۆنی و بە هەماهەنگی ئەمریکا وبەریتانیابو سه ر دانیشتنی سەرۆکانی حەماس لە دۆحە وڵاتانی عەرەبی وئیسلامی ئەم کارەیان بنپێکردنی ئاشکرای یاساوڕێسای نێودەوڵەتی وهەڕەشەی جیدی بۆ ئاشتی وسەقامی ناوچە زانیوە.

سەرۆک کۆماری ئێران لە پێوەندی تەلەفونی لەگەڵ میری قەتەر وتی کە وڵاتانی ئیسلامی دەبێ بە هەڵوێستی تاقانە، ئەم دەستدرێژیە ئیدانە بکەن. وەزیری دەرەوەی ئێرانیش وتوویەتی کە تەنیا ڕێگای بەربەرەکانێ مسۆگەرانە لەگەڵ ئاکاروڕەفتاری سه ره رویا نه ی  ڕژێمی زایۆنی ، کاروکردەی هەماهەنگ ویەکگرتووی جەهانی ئیسلامە. سەرۆکی مەجلیسی ئێران یش لە پەیامێکدا ڕیگای بەربەرەکانێ بەبڕشتانە لەگەڵ ئاکارو ڕەفتاری سه ره رویانه ی  ڕژێمی زایۆنی کردەوەی هەماهەنگ ویەکگرتووی جەهانی ئیسلام زانی ولە کۆمەڵگەی جەهانی ، بەتایبەت ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وئەنجومەنی ئاسایش، داوای کرد  بەرپرسایەتی یاسایی وئەخلاقی خۆیان بۆ پێشگیری کردن لە سەربزیوی و تاوانکاری  ڕژێمی زایۆنی وپێشگیری کردن لە دوپاتکردنه وه ی جەنایەتەکانی  جیبه جی بکه ن  . 

بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی نوجەبای ئێراقیش لە کاردانەوە بە پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆسەر قەتەر ڕایگەیاند: پەلاماری دڕندانە و تاوانکارانەی زایۆنیەکان وئەمریکا بۆسەر قەتەر ئاشکرادەکات کە لەگەڵ ئەم ڕژێمە داگیرکەرە بێجگە لە خۆڕاگری ،ناکرێ هیچ هەڵس وکەوتێک بکرێت.  سەیید عەمار حەکیم ، سەرۆکی ڕەوتی  حیکمه ی نیشتمانی عێراق ، کردەوەی ڕژێمی زایۆنی لە قەتەری دەسدرێژی ئاشکرا وکردەوەیەکی ورۆژێنەرانە وەسف کرد. وڵاتانی تورکیا، هۆڵەند ، چین، پۆرتۆگاڵ، سپانیا، فەڕانسە، ئیتالیا، وبەریتانیا، بە بڵاوکردنەوەی هەڵوێستی ڕەسمی، ئەم کارەیان شەرمەزارکردوبە بنپێکەری ئاشکرای سەروەری قەتەر ڕایانگەیاند  . دوابەدوای ئەم پەلامارانە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش کۆبوونەوەی خێرای بەڕێوە برد. 

سەرپەیڤ