سوپای ڕووسیا ٢٢١ درۆنی ئوکراینی تیابرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i441545-سوپای_ڕووسیا_٢٢١_درۆنی_ئوکراینی_تیابرد
وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا باسی تیابردنی دەیان درۆنی ئوکراینی کردووە لە ئاسمانی ناوچە جۆراوجۆرەکانی ڕووسیادا.
(last modified 2025-09-12T11:03:41+00:00 )
ئه‌یلوول 12, 2025 11:29 Asia/Tehran
  • سوپای ڕووسیا ٢٢١ درۆنی ئوکراینی تیابرد

وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا باسی تیابردنی دەیان درۆنی ئوکراینی کردووە لە ئاسمانی ناوچە جۆراوجۆرەکانی ڕووسیادا.

وەزارەتی بەرەڤانی ڕووسیا ڕایگەیاند کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئەم وڵاتە ڤشەوی رابردوو ٢٢١ درۆنی ئوکراینی خستۆتە خوارەوە. مۆسکۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم درۆنانەی دوژمن لە ئاسمانی خۆی خستۆتە سەرووی پلان و بەرنامەکانیەوە. وتەبێژی کرێملینیش رایگەیاندووە کە دانوستانی نێوان مۆسکۆ و کییەف ئێستاکە ڕاگیردراوە، هەرچەن ڕێگاکانی پێوەندیی نێوان دوو لایەن هێشتا هەر کراوەیە. دیمیتری پسکۆف پێیداگرت کە مۆسکۆ ئامادەیە تا ڕێگای ئاشتیانە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ئوکراین بگرێتەبەر، بەڵام وەک خۆی دەڵێ ئەورووپاییەکان پێش بە بەرەوپێشەوە چوونی ئەم پرۆسەیە دەگرن.