خۆپیشاندانی جوولەکەی نەیاری زایۆنیزم دژ بە سەفەری نەتەنیاهۆ بۆ نیویۆرک
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i441692-خۆپیشاندانی_جوولەکەی_نەیاری_زایۆنیزم_دژ_بە_سەفەری_نەتەنیاهۆ_بۆ_نیویۆرک
جوولەکەکانی نەیاری زایۆنیزم بە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزاییانە خۆپیشاندانیان کرد دژ بە سەفەری نەتانیاهۆ بۆ نیویۆرک لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی هەشتاهەمین کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەفتەی داهاتوودا.
(last modified 2025-09-18T12:54:04+00:00 )
ئه‌یلوول 18, 2025 15:02 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی جوولەکەی نەیاری زایۆنیزم دژ بە سەفەری نەتەنیاهۆ بۆ نیویۆرک

جوولەکەکانی نەیاری زایۆنیزم بە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزاییانە خۆپیشاندانیان کرد دژ بە سەفەری نەتانیاهۆ بۆ نیویۆرک لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی هەشتاهەمین کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەفتەی داهاتوودا.

خۆپیشاندەران لە بەردەم بینای کۆنسوڵخانەی زایۆنییەکان لەکاتێکدا کە درووشمی دژە زایۆنییان دەوتەوە، لافیتەگەلێکیشیان بە دەستەوە بوو کە ئەم دروشمانەیان لەسەر بوو: "نەتانیاهۆ و بن گوێر دوژمنی ژمارە یەکی جوولەکە"، "دژایەتی کردنی زایۆنیزم، دژایەتی کردنی جوولەکە نییە"، "ناچارکردنی جوولەکە بە چوونە نێو ڕێزی هێزەکانی سوپای زایۆنی بوەستێنن". ئەوان هەروەها دژ بە نەتەنیاهۆ دروشمی تووندیان دەدا.