ڕەخنەی لاڤرۆف لە هەوڵی ڕۆژاوا بۆ باجخوازی لە ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i441916-ڕەخنەی_لاڤرۆف_لە_هەوڵی_ڕۆژاوا_بۆ_باجخوازی_لە_ئێران
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە وتاردانی خۆیدا لە کۆبوونەوەی کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا وتی: ڕۆژاوا هەوڵ دەدات بۆ باج وەرگرتن لە تاران لە ڕێگای خستنیە ژێر گوشارەوە، و ئەوەش بۆ هەمووان دەرکەوتووە.
(last modified 2025-09-28T11:32:29+00:00 )
ئه‌یلوول 28, 2025 17:30 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی لاڤرۆف لە هەوڵی ڕۆژاوا بۆ باجخوازی لە ئێران

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە وتاردانی خۆیدا لە کۆبوونەوەی کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا وتی: ڕۆژاوا هەوڵ دەدات بۆ باج وەرگرتن لە تاران لە ڕێگای خستنیە ژێر گوشارەوە، و ئەوەش بۆ هەمووان دەرکەوتووە.

 

سەرگەی لاڤرۆف، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، لە وتاردانی خۆیدا لە کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئاماژەی بە سیاسەتی دووفاقی وڵاتانی ئەورووپایی سەبارەت بە مەسەلەی ئەتۆمیی ئێران کرد و وتی: بێدەنگەکردنی ئەورووپاییەکان لە کاتی پەلاماری ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دامو دەزگا ئەتۆمییەکانی ئێران لە لایەکەوە، و قبوڵنەکردنی پێشنیاری ئاوازمەندانەی چین و ڕووسیا بۆ نوێکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران، پیشاندەری هاوئاراستەبوونی ئەم وڵاتانە لەگەڵ ئەمریکایە سەبارەت بە باج وەرگرتن لە ئێران و وەبن گوشار خستنی تاران کە هەڵبەت ئەم سیاسەتانە ئێستا ئیتر شکستهێناون.سێرگەیی لاڤرۆف وتیشی: ئێمە وەها سیاسەتێکمان قبووڵ نییە و گەڕانەوەی بایکۆتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران بە نایاسایی دەزانین، هەروەها ئەوەش ڕادەگەیەنین کە بایکۆتگەلی یەکلایەنە ماوەیەکی زۆرە بۆتە ئامرازی سەرەکیی  دیپلۆماسیی ڕۆژاوا.