گاڵتە کردن بە ترامپ دوای ڕاگەیاندنی براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i442151-گاڵتە_کردن_بە_ترامپ_دوای_ڕاگەیاندنی_براوەی_خەڵاتی_نۆبڵی_ئاشتی
دوای ئەوەی کە ئەمڕۆ سەرۆکی ئوپوزوسیونی ونزوئێلا خەڵاتی نوبێلی ئاشتی بە د ەس هێنا مێدیاگەلێکی زۆر وێڕای ئاماژە بە و ڕووداوە ڕایانگەیان ترامپ سەری بێ کڵاو مایەوە
(last modified 2025-10-10T11:45:16+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 10, 2025 16:57 Asia/Tehran
  • گاڵتە کردن بە ترامپ دوای ڕاگەیاندنی براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی

دوای ئەوەی کە ئەمڕۆ سەرۆکی ئوپوزوسیونی ونزوئێلا خەڵاتی نوبێلی ئاشتی بە د ەس هێنا مێدیاگەلێکی زۆر وێڕای ئاماژە بە و ڕووداوە ڕایانگەیان ترامپ سەری بێ کڵاو مایەوە

 ئیسکای نیوز نووسی  سەرەڕای هەوڵ و تەقالای  چەند مانگەی  ترامپ بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، ترەمپ یەکێک لە شکست و ناکامییەکانی بە خۆیەوە بینی . هەروەها ڕۆژنامەی ڕاستڕەوی  سانیش  نەدانی خەڵاتی نوبێڵی ئاشتی بە ترامپی  بە زلەیەک لەسەر ڕووخساری ترامپ وەسف کرد .  هەندێک لە مێدیاکانیش  هۆگری ترەمپیان بۆ وەدەس هێنانی خەڵاتی نۆبڵ گەڕاندەوە بۆ ئیرەیی لەمێژینەی به را نبه ر  باراک ئۆباما. هەروەها ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانیش ڕایگەیاندووە، "لیژنەی هەڵبژاردنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی جارێکی دیکە ترەمپی ڕەتکردەوە". ڕۆژنامەی دەیلی تەلەگراف نووسیویەتی: سەرەڕای هەوڵی زۆر و لابی کردنی زۆری ترامپ، ترەمپ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لەدەستدا.