گەمارۆی 177 هەزار سوودانی لەشارێکی سووتاودا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i442593-گەمارۆی_177_هەزار_سوودانی_لەشارێکی_سووتاودا
پێتەختی ئەیالەتی باکووری دارفور لە سوودان دوای 18 مانگ گەمارۆ سەرەنجام بە دەس هێزەکانی کاردانەوەی خێرا کەوت و 177 هەزار سودانی لە شارێکی سووتاو گەمارۆ دران .
(last modified 2025-11-03T11:09:05+00:00 )
تشرینی دووه‌م 03, 2025 09:28 Asia/Tehran
  • گەمارۆی 177 هەزار سوودانی لەشارێکی سووتاودا

پێتەختی ئەیالەتی باکووری دارفور لە سوودان دوای 18 مانگ گەمارۆ سەرەنجام بە دەس هێزەکانی کاردانەوەی خێرا کەوت و 177 هەزار سودانی لە شارێکی سووتاو گەمارۆ دران .

 شاری فاشر پێتەختی ئەیالەتی دارفور لە باکووری  سودان  دوای 18 مانگ گەمارۆ  سەرئەنجام   کەوتە دەستی  هێزەکانی کاردانەوەی خێرا . بە کەوتنی ئەو  شارە سودان بە دوو بەش دابەشکرا ، ڕۆژهەڵاتی شارەکە کەوتە دەستی سوپا و ڕۆژئاواش کەوتە دەستی هێزەکانی  کاردانەوەی  خێرا . تێکهەڵچوونی چەکدارانە لە سوودان  لە 15 ئاڤریلی 2023  لە نێوان سوپادا بە سەرکردایەتیی عەبدولفەتاح بورهان و هێزەکانی پشتیوانیی خێرا بە سەرکردایەتی  " موحەمەد حەمدان دقلو" لە سەر دەسەڵات دەسپێبوو . لە ڕوژانی ڕابردوودا  و دوای گرتنی  شاری فاشر  لە ڕوژئاوای سوودان  لە لایەن هێزەکانی پشتیوانی خێرا ئەو هێزانە تاوانبار کران بە  قەڵاچۆ کردن و  بنپێکرانی   بەربڵاوی  مافی مرۆڤ دژی کەسانی مەدەنی  لەو شارەدا .