توندبوونەوەی سەرکوتی کۆچبەران لە ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i442674-توندبوونەوەی_سەرکوتی_کۆچبەران_لە_ئەمریکا
سەرکوت و توندوتیژیی هێزەکانی ئیدارەی کۆچبەریی حکومەتی ترەمپ بەرامبەر بە کۆچبەران لە شارە گەورەکانی ئەمریکا بە تایبەت لە شیکاگۆ توندتر بووە
(last modified 2025-11-07T12:42:31+00:00 )
تشرینی دووه‌م 07, 2025 17:03 Asia/Tehran
  • توندبوونەوەی سەرکوتی کۆچبەران لە ئەمریکا

سەرکوت و توندوتیژیی هێزەکانی ئیدارەی کۆچبەریی حکومەتی ترەمپ بەرامبەر بە کۆچبەران لە شارە گەورەکانی ئەمریکا بە تایبەت لە شیکاگۆ توندتر بووە

. شیکاگۆ کە سێیەم شاری پڕ حەشیمەتی ئەمریکایە، هەروا شایەتی   سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران و ناڕازیان دژی سیاسەتەکانی کۆچبەری ترامپ  و توندوتیژی دەستگیرکردنی کۆچبەرانە. لەوانەش پەلاماری هێزە چەکدار و دەمامکدارەکانی فەرمانگەی کۆچبەری حکومەتی ترەمپ بۆ سەر ئۆتۆمبێلی ژنێکی گەنجی کۆچبەر، بە توندوتیژی دەرهێنانی لە ئۆتۆمبێلەکە و دەستگیرکردنی، هەروەها پەلاماری هێزە چەکدار و دەمامکدارەکان بۆ سەر باخچەیەکی ساوایان لە شیکاگۆ و دەستگیرکردنی مامۆستایەک لەبەردەم منداڵان. سەرەڕای ئەم سەرکوت و توندوتیژییە بێ وێنەیانە، ترەمپ لە دوایین هەڵوێستی خۆیدا ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی  کۆچبەری نەک  هەر  زیادە ڕەوییان نەکردووە ، بەڵکو هێشتاش بە ڕادەی  پێویست نەجووڵاونەتەوە.