بەردەوامی شەڕی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانیی خێرا لە شاری ئەبیەز
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i442927-بەردەوامی_شەڕی_نێوان_سوپای_سودان_و_هێزەکانی_پشتیوانیی_خێرا_لە_شاری_ئەبیەز
سەرچاوە سەربازییەکان باسی تێکهەڵچوونی قورس لە نێوان هێزەکانی سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانیی خێرا و تیاچوونی کەرەستە سەربازییەکانی ژەنەڕاڵ محەمەد حەمدان دەقلۆ ناسراو بە حەمیدتی لە سێگۆشەی سنووری نێوان سودان، لیبیا و میسریان کردووە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 21, 2025 12:35 Asia/Tehran
  • بەردەوامی شەڕی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانیی خێرا لە شاری ئەبیەز

سەرچاوە سەربازییەکان باسی تێکهەڵچوونی قورس لە نێوان هێزەکانی سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانیی خێرا و تیاچوونی کەرەستە سەربازییەکانی ژەنەڕاڵ محەمەد حەمدان دەقلۆ ناسراو بە حەمیدتی لە سێگۆشەی سنووری نێوان سودان، لیبیا و میسریان کردووە.

سەرچاوەیەکی سەربازیی سوودان ڕایگەیاندووە: هێزەکانی سوپای سوودان ئۆتۆمبێله سەربازییەکانی هێزەکانی پشتیوانیی خێرایان له سێگۆشەی سنووری نێوان سودان، میسر و لیبیا ئاور تێبەرداوە و تیایان بردوون. هاوکات سەرچاوە سەربازییەکان ڕایانگەیاندووە کە هێزەکانی سوپای سوودان زەبری قورسیان لە هێزەکانی پشتیوانی خێرا داوە لە ڕۆژاوای شاری ئەبیەز و ناوچەی ئەبووقەعوود و هەروەها تینە و هەموو کەرەستەکانیان لەناوبردوون.ئەم سەرچاوانە باسی کوژرانی دەیان چەکداری هێزەکانی پشتیوانی خێرا و لەناوچوونی کەرەستەکانیان کردووە. لە هەمان کاتدا هەندێک سەرچاوە باسی ڕوودانی شەڕ و پێکدادانی قورسیان کردووە لە نێوان هێزەکانی سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانیی خێرا لە پارێزگای کۆردۆفاندا.