دژایەتی چین لەگەڵ هەرچەشنە خۆوەردانی هێزی بیانی لە ڤەنزوێلا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i443064-دژایەتی_چین_لەگەڵ_هەرچەشنە_خۆوەردانی_هێزی_بیانی_لە_ڤەنزوێلا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین بە توندی دژایەتی ئەو بایکۆتە یەکلایەنانەی کرد کە ئەمریکا بە بیانووی بێبنەما دایسەپاندۆتە سەر ڤەنیزۆیلا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 28, 2025 15:00 Asia/Tehran
  • دژایەتی چین لەگەڵ هەرچەشنە خۆوەردانی هێزی بیانی لە ڤەنزوێلا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین بە توندی دژایەتی ئەو بایکۆتە یەکلایەنانەی کرد کە ئەمریکا بە بیانووی بێبنەما دایسەپاندۆتە سەر ڤەنیزۆیلا.

بە گوتەی ماونینگ، تاکە ڕێگایەک کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە دامەزرانی "ئاشتی، سەقامگیری و گەشەپێدان لە ئەمریکای لاتین و ناوچەی کاراییب"، وەستاندنی فشارە تاکلایەنەکانی واشینگتۆنە. ماوننگ داوای لە ئەمریکا کرد کە وازبێنێ لە سیاسەتی شەڕنانەوە و ڕێزبگرێ لە واقیعەکانی ناوچەکە. ئەم کاردانەوە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا ڕێکخراوێکی گوماناوی لە ڤەنزوێلا وەک "گرووپێکی تیرۆریستی بیانی" ناساندووە. حکومەتی ڤەنزوێلا ئەم کارەی بە "گاڵتەجاڕانە" و هەوڵدان بۆ سازکردنی تۆمەتی سیاسی وەسف کرد و رایگەیاندووە کە "وەها کارتێلێک هەر بوونی نییە".