هێرشی درۆنی کرایە سەر بنکەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوودان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i443343-هێرشی_درۆنی_کرایە_سەر_بنکەی_نەتەوە_یەکگرتووەکان_لە_سوودان
لەو هێرشە درۆنییەی کرایە سەر بنکە و دامەزراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوودان، شەش هێزی ئاشتیپارێزی کوژران.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 14, 2025 14:40 Asia/Tehran
  • هێرشی درۆنی کرایە سەر بنکەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوودان

لەو هێرشە درۆنییەی کرایە سەر بنکە و دامەزراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوودان، شەش هێزی ئاشتیپارێزی کوژران.

ئەم پەلامارە کە لە لایەن هێزەکانی پشتیوانیی خێرا کراوەتە سەر بنکەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و گوردانی بەنگلادش لە شاری کادقلی سەر بە ئەیالەتی کۆردۆفانی باشوور، ٧ برینداریشی لێکەوتۆتەوە. ئانتۆنیۆ گۆتێرێشی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم هێرشەی بە تووندی شەرمەزار کردووە و خوازیاری سزادرانی خێرای ئەنجامدەرانی بووە.  پێشتر سوپای سودان پێداگرتبوو لەسەر ئەوەی کە سوورە لەسەر بەردەوامکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژ بە هێزەکانی پشتیوانیی خێرا.