سوپای ڕووسیا دەستیگرت بە سەر چەند ناوچەیەکی دیکەدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i443607-سوپای_ڕووسیا_دەستیگرت_بە_سەر_چەند_ناوچەیەکی_دیکەدا
وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا ڕایگەیاندووە کە سوپای وڵاتەکەی دەستی گرتووە بەسەر چەن ناوچەی تردا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 28, 2025 13:53 Asia/Tehran
  • سوپای ڕووسیا دەستیگرت بە سەر چەند ناوچەیەکی دیکەدا

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا ڕایگەیاندووە کە سوپای وڵاتەکەی دەستی گرتووە بەسەر چەن ناوچەی تردا.

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند: سوپای ڕووسیا جیا لەوەی دەستی گرتووە بەسەر چەن ناوچەیەکی دیکە، ٣٧٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینی دیکەیشی لە ڕێگای سیستەمی بەرگریی ئاسمانییەوە خستۆتە خوارەوە و دوو هێرشی ئۆکرانیایشی لە نزیک شارەکانی پۆدیل و نیچۆلۆدیوڤکا بەرپەرچ داوەتەوە کە بەنیازی چوونە ناو کوبانیسک بوو. هەروەها هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا شارۆچکەی گولیای-پۆلیێ و شارۆچکەکانی دیکەی ناوچەی زاپرۆژیایان ڕزگار کردووە.