ئاوارە بوونی ١٠هەزار کەسی دیکە لە سوودان لەماوەی سێ ڕۆژ دا
ڕێکخراوی نەتەوەی یەکگرتووەکان ڕایگەیاند لە درێژەی شەڕ لە سوودان زیاتر لە دە هەزار کەس لەئەیالەتەکانی دارفوری باکووری و کوردفانی باشووری لە ماوەی سێ ڕۆژ دا ئاوارە بوون .
ڕێکخراوی نێونەتەەیی کوچبەریی سەربە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی هەڵاتنی زیاتر لە حەوت هەزار کەسی کرد لە شارەکانی ئوم برو و کرنوئی لە دارفوری باکووری کە چەن ڕۆژ لەمەوبەر لە لایەن هێزەکانی کاردانەوەی خێرا داگیر کراون . ئەو ڕێکخراوەیە هەروەها ڕایگەیاند کە زیاتر لە سێ هەزار کەس لە کوردفانی باشووری لە شاری کادوقلی هەڵاتوون . ئەو شارە ئێستاکە لە لایەن هێزەکانی کاردانەوەی خێرا گەمارۆ دراوە و دانیشتوانەکەی لە قات و قری دان ئەو ڕێکخراوەیە هەروەها مەزەندەی کرد کە ٥١٠ کەس لە گوندی سەنجوقی لە شاری ئوم دام حاج ئەحمەد لە ئەیالەتی کوردفانی باکووری بە هۆی دۆخی ئاسایشی ئاوارە کراون .