ئاوارە بوونی ١٠هەزار کەسی دیکە لە سوودان لەماوەی سێ ڕۆژ دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i443635-ئاوارە_بوونی_١٠هەزار_کەسی_دیکە_لە_سوودان_لەماوەی_سێ_ڕۆژ_دا
ڕێکخراوی نەتەوەی یەکگرتووەکان ڕایگەیاند لە درێژەی شەڕ لە سوودان زیاتر لە دە هەزار کەس لەئەیالەتەکانی دارفوری باکووری و کوردفانی باشووری لە ماوەی سێ ڕۆژ دا ئاوارە بوون .
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 29, 2025 14:20 Asia/Tehran
  • ئاوارە بوونی ١٠هەزار کەسی دیکە لە سوودان لەماوەی سێ ڕۆژ دا

ڕێکخراوی نەتەوەی یەکگرتووەکان ڕایگەیاند لە درێژەی شەڕ لە سوودان زیاتر لە دە هەزار کەس لەئەیالەتەکانی دارفوری باکووری و کوردفانی باشووری لە ماوەی سێ ڕۆژ دا ئاوارە بوون .

 ڕێکخراوی نێونەتەەیی کوچبەریی سەربە  ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی هەڵاتنی  زیاتر لە حەوت هەزار کەسی کرد لە شارەکانی  ئوم برو و کرنوئی لە دارفوری باکووری کە چەن ڕۆژ لەمەوبەر  لە لایەن هێزەکانی کاردانەوەی خێرا داگیر کراون . ئەو ڕێکخراوەیە هەروەها ڕایگەیاند کە زیاتر لە  سێ هەزار کەس لە کوردفانی باشووری لە شاری کادوقلی هەڵاتوون . ئەو شارە  ئێستاکە  لە لایەن  هێزەکانی کاردانەوەی خێرا گەمارۆ دراوە و دانیشتوانەکەی  لە قات و قری دان  ئەو ڕێکخراوەیە هەروەها  مەزەندەی کرد کە ٥١٠ کەس لە گوندی  سەنجوقی لە شاری  ئوم دام حاج ئەحمەد لە ئەیالەتی کوردفانی باکووری بە هۆی دۆخی ئاسایشی ئاوارە کراون .