٣٠ کوژراو بە هۆی پەلاماری کەسانی چەکدار بۆ سەر بازاڕێک لە نەیجیریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i443751-٣٠_کوژراو_بە_هۆی_پەلاماری_کەسانی_چەکدار_بۆ_سەر_بازاڕێک_لە_نەیجیریا
لە ئەنجامی هێرشی کەسانی چەکدار بۆ سەر بازاڕێک لە ئەیالەتی نیجێری وڵاتی نەیجیریا لانیکەم ٣٠ کەس کوژران.
(last modified 2026-01-04T11:59:45+00:00 )
کانونی دوھەم 04, 2026 16:52 Asia/Tehran
  • ٣٠ کوژراو بە هۆی پەلاماری کەسانی چەکدار بۆ سەر بازاڕێک لە نەیجیریا

لە ئەنجامی هێرشی کەسانی چەکدار بۆ سەر بازاڕێک لە ئەیالەتی نیجێری وڵاتی نەیجیریا لانیکەم ٣٠ کەس کوژران.

"ڤاسیۆ ئەبیۆدۆن" وتەبێژی پۆلیسی نەجیریا ڕایگەیاندووە کە کەسانی چەکدار هێرشیان کردە سەر بازاڕی گوندی دێمۆ و ژوور و دوکانەکانیان سووتاند و خواردنەکانیان هەمو بە تاڵان برد و چەن کەسێکیشیان ڕفاند. هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنی ڕفێنراوەکان بەردەوامن. ئەم هێرشە چەند هەفتە دوای ئەوە ڕوویدا کە کەسانی چەکدار زیاتر لە ٣٠٠ خوێندکار و کارمەندی خوێندنگەیەکیان لە ئەیالەتێکی ناوەڕاستی نەیجیریا ڕفاند.