کوژرانی دەیان کەس لە دارفور لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i443785-کوژرانی_دەیان_کەس_لە_دارفور_لە_چەند_ڕۆژی_ڕابردوودا
دارفوری سودان لە ماوەی چەن ڕۆژی ڕابردوودا شایەتی پەرەسەندنی تێکهەڵچوونە سەربازییەکان بووە بە جۆرێ کە دەیان هاوڵاتیی مەدەنی لەو پێکدادانانەدا گیانیان لەدەستداوە.
(last modified 2026-01-05T12:47:36+00:00 )
کانونی دوھەم 05, 2026 16:11 Asia/Tehran
  • کوژرانی دەیان کەس لە دارفور لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا

دارفوری سودان لە ماوەی چەن ڕۆژی ڕابردوودا شایەتی پەرەسەندنی تێکهەڵچوونە سەربازییەکان بووە بە جۆرێ کە دەیان هاوڵاتیی مەدەنی لەو پێکدادانانەدا گیانیان لەدەستداوە.

ڕاپۆرتە میدیاییەکان ئاماژە بە خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە دارفور دەکەن، لەبەر ئەوەی کە هیچ ناوچەیەکی هێمن بۆ پەنابەرانی سودانی  نییە. هەروەها کۆڕ ونێوەندە نێودەوڵەتییەکان هۆشدارییان داوە سەبارەت بە  خرابتر بوونی  دۆخی ئەم بەشەی سودان . هەروەها ڕێکخراوەکانی مەدەنی لە سودان داوای ڕاگرتنی خێرای هێرشەکان بۆ سەر ناوچە مەدەنییەکان دەکەن. ئەمە لە کاتێکدایە کە دارفور بەر لە  قووڵبوونەوەی تێکهەڵچوونە سەربازییەکان، تووشی قەیرانێکی توندی مرۆیی بوو لە کەرتی تەندروستی و خۆراکیدا. هەروەها باس لەوەش کراوە کە تەنها لە ماوەی یەک هەفتەدا سەت و چواردە کەس بەهۆی پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی کاردانەوەی خێرا و سوپای سودان گیانیان لەدەستداوە .