شەڕ و پێکدادان لە سودان و پەلاماردرانی بازاڕێک لە کۆردۆفان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i443947-شەڕ_و_پێکدادان_لە_سودان_و_پەلاماردرانی_بازاڕێک_لە_کۆردۆفان
ژێدەرە سەربازییەکانی سودان باسی بەردەوامیی شەڕ و پێکدادان لە سودان و پەلاماری هێزەکانی کاردانەوەی خێرا بۆ سەر بازاڕێکیان لە باشوور کۆردۆفان کردووە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 13, 2026 13:32 Asia/Tehran
  • شەڕ و پێکدادان لە سودان و پەلاماردرانی بازاڕێک لە کۆردۆفان

ژێدەرە سەربازییەکانی سودان باسی بەردەوامیی شەڕ و پێکدادان لە سودان و پەلاماری هێزەکانی کاردانەوەی خێرا بۆ سەر بازاڕێکیان لە باشوور کۆردۆفان کردووە.

سوپای سودانیش بنکە و مەتەرێزەکانی هیزەکانی کاردانەوەی خێرای لە شارۆچکەی "یابووس" لە سنووری نێوان ئیتیۆپیا و دەوروبەری "جەبەل ئەبووسەنوون" لە باکووری کۆردۆفان کردۆتە ئامانج و پێداگریشی کردووە لەسەر ئامادەی تەواوی خۆی بۆ بەرەپەرچدانەوەی پێشڕەوییەکانی هێزەکانی کاردانەوەی خێرا لە کۆردۆفان. ناوەندی پزیشکانی سودانیش ڕایگەیاندووە کە لە پەلاماری هێزەکانی کاردانەوەی خێرا بۆ سەر بازاڕی "کەرتالا" لە باشووری کۆردۆفان، پێنج کەس کوژراون و ١٣ کەسیش بریندار بوون.