ترەمپ: خەڵاتی نۆبڵتان پێم نەدا، منیش بیر لە ئاشتی ناکەمەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i444077-ترەمپ_خەڵاتی_نۆبڵتان_پێم_نەدا_منیش_بیر_لە_ئاشتی_ناکەمەوە
سەرۆکی ئەمریکا وێڕای گلەیی کردن لە پێنەدانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بە خۆی، هەڕەشەی ئەوەی کرد کە ئاسایشی جیهان تەنیا کاتێک دەستەبەر دەبێت کە واشنگتون دەست بەسەر گرینلەنددا بگرێت.
(last modified 2026-01-19T12:03:27+00:00 )
کانونی دوھەم 19, 2026 15:27 Asia/Tehran
  • ترەمپ: خەڵاتی نۆبڵتان پێم نەدا، منیش بیر لە ئاشتی ناکەمەوە

سەرۆکی ئەمریکا وێڕای گلەیی کردن لە پێنەدانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بە خۆی، هەڕەشەی ئەوەی کرد کە ئاسایشی جیهان تەنیا کاتێک دەستەبەر دەبێت کە واشنگتون دەست بەسەر گرینلەنددا بگرێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ یەکەمجار کێشەی گرینلەندی بە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیەوە گرێدا و لە نامەیەکدا بۆ سەرۆک وەزیرانی نەرویج ڕایگەیاند، لەبەر ئەوەی كە ئەو خەڵاتەی پێنەدراوە، ئێتر بە پێویستی نازانێ کە سیاسەتی بەپارێزبوون لە بواری سیاسەتی دەرەوەییدا بگرێتە بەر. 

ترامپ لەم نامەیەدا هەروەها بانگەشەی ئەوەی کردووە کە کۆتایی بە هەشت شەڕ هێناوە بەڵام خەڵاتی نۆبڵی وەرنەگرتووە و ئەم بڕیارەش لێکەوتەی هەیە.

ترامپ لەم نامەیەدا هەروەها پرسیاری لە نەزمی هەنووکەیی کرد و خاوەندارێتی دانیمارکی لە گرینلەندی خستە ژێر پرسیارەوە.