ئاور بەردرایە ئاڵای ئەمریکا لە شاری زوریخی سویسرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i444093-ئاور_بەردرایە_ئاڵای_ئەمریکا_لە_شاری_زوریخی_سویسرا
لە شاری زوریخی سویسرا خۆپیشاندانێک ئەنجامدرا دژی کۆبوونەوەی ئابووریی جیهانی کە لە ناوچەی شاخاوی داڤۆسی سویسرا بەڕێوەدەچێت، ئەوەش شەڕ و پێکدادانی نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەرانی لێکەوتەوە و لە ئاکامیشدا دەیان کەس برینداربوون.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 20, 2026 15:32 Asia/Tehran
  • ئاور بەردرایە ئاڵای ئەمریکا لە شاری زوریخی سویسرا

لە شاری زوریخی سویسرا خۆپیشاندانێک ئەنجامدرا دژی کۆبوونەوەی ئابووریی جیهانی کە لە ناوچەی شاخاوی داڤۆسی سویسرا بەڕێوەدەچێت، ئەوەش شەڕ و پێکدادانی نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەرانی لێکەوتەوە و لە ئاکامیشدا دەیان کەس برینداربوون.

خۆپیشاندەران کە لەسەر لافیتەکانی دەستیانەوە نووسرابوو " کەس پێشوازی لە ترەمپ ناکات "، ئاڵایەکی گەورەی ئەمریکایان ئاور تێبەردا. دوای ماوەیەکی کەم شووشەکانی مارکەی لوکسی ئەمریکایی کادیلاک شکێندرا و هێرشیش کرایە سەر کۆمپانیای نێودەوڵەتی نێستێلە. خۆپیشاندەران هەروەها دروشمی " یەک چارەسەر – شۆڕش!" و دروشمگەلێکیشیان دژی ڕژێمی زایۆنی و بۆ بەرگری لە گەلی فەلەستین بەرز کردەوە.