بەڵگەی تازە لە دۆسیەکەی ئاپستین بڵاوکرایەوە؛ کێشەی تازە بۆ هاوپەیمانەکانی ترەمپ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i444329-بەڵگەی_تازە_لە_دۆسیەکەی_ئاپستین_بڵاوکرایەوە_کێشەی_تازە_بۆ_هاوپەیمانەکانی_ترەمپ
سەرچاوە هەواڵییەکانی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە، بڵاوکرانەوەی بەڵگەگەلی تازە سەبارەت بە ئاپستین دەتوانێت کێشەو ئارێشەیەکی قورس بۆ هاوپەیمانە سیاسییەکانی سەرۆکی ئەمریکا بنێتەوە.
(last modified 2026-01-31T12:03:28+00:00 )
کانونی دوھەم 31, 2026 13:32 Asia/Tehran
  •  بەڵگەی تازە لە دۆسیەکەی ئاپستین بڵاوکرایەوە؛ کێشەی تازە بۆ هاوپەیمانەکانی ترەمپ

سەرچاوە هەواڵییەکانی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە، بڵاوکرانەوەی بەڵگەگەلی تازە سەبارەت بە ئاپستین دەتوانێت کێشەو ئارێشەیەکی قورس بۆ هاوپەیمانە سیاسییەکانی سەرۆکی ئەمریکا بنێتەوە.

 وەزارەتی دادی ئەمریکا ڕۆژی هەینی باسی بڵاوکردنەوەی زنجیرەیەکی بەرفراوانی دۆسییەکانی جێفری ئاپستینی کرد کە زیاتر لە سێ ملیۆن لاپەڕە دەگرێتەوە.

ناوی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بەجاران لە نێو ئەم کۆمەڵە بەڵگە تازانەدا هاتووە؛ بەڵگەگەلێک کە لە ڕاپۆرتی لێکۆڵینەوەییەوە تا ئیمەیل و کورتەی هەواڵ و راپۆرتی میدیاکان دەگرێتەوە.

سەرچاوە هەواڵییەکان لە ئەمریکا ڕایانگەیاندووە، بڵاوکردنەوەی بەڵگەگەلی تازەی هاوپێوەند بە دۆسییەکانی ئاپستینەوە دەتوانێت کێشە و ئارێشەیەکی قورس ساز بکات بۆ هەندێک کەسایەتی، لەوانە هاوپەیمانە دیارەکانی ترەمپ کە هەوڵیانداوە وا بنوێنن ئەوان لە ئاپستین و تاوانەکانی دوور بوونە.