وشداری ئەمنیی ئەورووپا: ترەمپ تێکدەری دیسیپلینی پاش جەنگی دووەمی جیهانییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i444552-وشداری_ئەمنیی_ئەورووپا_ترەمپ_تێکدەری_دیسیپلینی_پاش_جەنگی_دووەمی_جیهانییە
ڕاپۆرتی کۆنفرانسی ئاسایشیی مونیخ ٢٠٢٦ وشدار دەدات سیاسەتەکانی ترەمپ نەزم و دیسیپلینی نێودەوڵەتیی پاش شەڕی جیهانیی دووەمی لاواز کردووە و بۆتە هۆی نیگەرانیی زیاتری ئەورووپا سەبارەت بە ناتۆ، ئوکراین و سەرکردایەتیی جیهانیی ئەمریکا.
(last modified 2026-02-10T13:17:58+00:00 )
شوبات 10, 2026 17:46 Asia/Tehran
  • وشداری ئەمنیی ئەورووپا: ترەمپ تێکدەری دیسیپلینی پاش جەنگی دووەمی جیهانییە

ڕاپۆرتی کۆنفرانسی ئاسایشیی مونیخ ٢٠٢٦ وشدار دەدات سیاسەتەکانی ترەمپ نەزم و دیسیپلینی نێودەوڵەتیی پاش شەڕی جیهانیی دووەمی لاواز کردووە و بۆتە هۆی نیگەرانیی زیاتری ئەورووپا سەبارەت بە ناتۆ، ئوکراین و سەرکردایەتیی جیهانیی ئەمریکا.

کاربەدەستانی کۆنفرانسی ئاسایشیی مونیخ بە ڕاشکاوی وشداریان داوە کە ئەو نەزم و دیسیپلینە ئاسایشییەی کە دوابەدوای کۆتایی هاتنی شەری جیهانی دووەم، ڕۆژاوا و بەشێکی زۆری جیهانی گرێداوە بە یەکترییەوە، کەوتۆتە بەر هێرشی سەرۆک کۆمار و ڕێبەرانی دیکەی هاوبیروڕای.

بەڕێوەبەرانی کۆنفرانسەکە لە راپۆرتەکەی خۆیاندا نووسیویانە کە جیهان پێی ناوەتە قۆناغی سیاسەتگەلی تێکدەرانە و کاولکەر.