مانگرتنی بەربڵاو، گواستنەوەو هاتووچۆی گشتی لە ئاڵمانی پەکخست
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i444932-مانگرتنی_بەربڵاو_گواستنەوەو_هاتووچۆی_گشتی_لە_ئاڵمانی_پەکخست
مانگرتنی گشتیی سەرتاسەری کە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە دەسپێبووە، گواستنەوەو هاتووچۆ لە سەرتاسەری ئاڵمانی پەک پێ خست.
(last modified 2026-02-27T12:43:39+00:00 )
شوبات 27, 2026 15:27 Asia/Tehran
  • مانگرتنی بەربڵاو، گواستنەوەو هاتووچۆی گشتی لە ئاڵمانی پەکخست

مانگرتنی گشتیی سەرتاسەری کە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە دەسپێبووە، گواستنەوەو هاتووچۆ لە سەرتاسەری ئاڵمانی پەک پێ خست.

مانگرتنی سەرتاسەریی فەرمانبەرانی گواستنەوەو هاتووچۆی گشتی لەسەر بانگهێشتنی یەکێتی "وێردی" لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە دەسپێبووەو هەموو ئەیالەتەکانی ئاڵمانی تێوەگلاندووە. لە شارەکانی بەرلین، میونشن، نورنبرگ، فرانکفۆرت، لایپزیگ و زۆر ناوچەی دیکە، پاس، ترامواو مێترۆکان هەتا شەوی یەکشەممە چالاکیان ڕاگیرا.

یەکێتی وێردی خوازیاری باشترکرانی بارودۆخی کارکردن بۆ نموونە، کەمکرانی کاتژمێرەکانی ئیش، پشوودانی زیاتر بەتایبەت بۆ نۆرەکاری شەو و دوارۆژانی هەفتە. دانوستان لە١٦ئەیالەت خەریکە ئەنجام دەگرێ بەڵام پێشکەوتنێکی ئەوتۆ نەکراوەو کاتی گەیشتن بە ڕێککەوتن هێشتا نادیارە.