وشداریی نەتەوە یەکگرتووەکان لەحاند قەیران لە غەززەو کەناری رۆژاوا
لە کۆبوونەوەی سێ شەممەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە دۆخی گوزەران و ژیانی فەلەستینیەکان، وشداریی درا لەحاند تەشەنای قەیران لە غەززەو کەناری رۆژاوا.
رامیز ئەلئەکبەرئۆف یاریدەری ڕێکخەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پرۆسەی ئاشتیی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەو دانیشتنەدا وێڕای شەرمەزارکردنی جەنایەتەکانی رژیمی داگیرکەر لە غەززەو کەناری رۆژاوا، ڕایگەیاند: هەتا ١٠ی ئابی ئەمساڵ، ٧٦ فەلەستینی لەوان ١٨منداڵ، لە کەناری رۆژاوا بەدەست هێزە زایۆنییەکان یان شارۆچکەنشینان گیانیان لەدەست داوە. ئەکبەرۆف وتیشی: تەنیا لە ساڵی٢٠٢٦دا نزیک بە سێ هەزار و ٨٠٠ فەلەستینی کە نزیک بە نیوەیان منداڵن، لە ئەنجامی توندوتیژیی شارۆچکەنشینان، وێرانبوونی ماڵ و خانووبەرەکان و دەرکرانی زۆرەملێ ئاوارە بوون.
حەنان سلێمان جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یونیسێفیش لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشدا سەبارەت بە پەرەسەندنی توندوتیژی لە کەناری ڕۆژاوا ڕایگەیاند: "زیاتر لە 800 هەزار منداڵ لە کەناری ڕۆژاوا لەبەر داخرانی قوتابخانەکان، ناهێمنی، بەرتەسکییەکانی بەردەم هاتووچۆ و زیان گەیشتن بە ژێرخانەکان بەرەوڕووی ئاڵنگاری و بەربەست دەبنەوە لەپێناو دەسڕاگەیشتنیان بە پەروەردەو خوێندنی هێمن و بەردەوام.
بەپێی زانیارییەکانی یونیسێف، ١٧٤ منداڵی فەلەستینی لە کەناری رۆژاوا، لەنێوان ژانڤییەی ٢٠٢٤و کۆتایی ژولای٢٠٢٦ شەهید و زیاتر لە ١٥٠٠ منداڵیش بریندار بوون و لانیکەم ٣٥٥ منداڵی فەلەستینی لە کەناری رۆژاوا هەرئێستا لە زیندانەکانی سوپای رژیمی زایۆنیدا ڕادەگیردرێن کە باڵاترین ژومارەیە لەماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا.
واسیلی نەبنزیا نوێنەری ڕووسیا لە ئەنجومەنی ئاسایشیش رۆژی سێ شەممە لە دانیشتنی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای ڕەخنەگرتن لە بێ دەنگەی کۆمەڵگای جیهانی لە هەمبەر تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنیستی وتی: جێبەجێکرانی پلانی ئاشتیی ئەمریکا سەبارەت بەکەرتی غەززە هیچ پێشکەوتنێکی ڕاستەقینەی نەبووە، بۆیە دۆخی تەقینەوەیی لە کەرتی غەززە هەروا جێی نیگەرانیە.