میرشایمەر: ئەمریکا چارەیەکی نییە جگە لەوەی پێملی داواکارییەکانی ئێران بێ
جان میرشایمەر، بیردۆزی ئەمریکیی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، وتی : تەنیا ڕێگای کرانەوەی گەرووی هورمز، پێملبوون و قەبووڵکردنی داواکارییەکانی ئێران لەلایەن ئەمریکایە.
جان میرشایمەر وتی: زەحمەتە بزانین ئەمەریکا چۆن دەتوانێت تەنانەت سەرکەوتنێکی سنوورداریش لەم ململانێیەدا لەگەڵ ئێران بەدەستبهێنێت، ئەگەر واشنتۆن هیوای کردنەوەی گەرووەکە و دوورکەوتنەوە لە کارەساتی ئابووریی هەبێت، ئەوا بژاردەیەکی کەمی لەبەردەستدایە جگە لە قەبووڵکردنی هەموو داواکارییەکانی ئێران. ئەو مامۆستایەی زانکۆ وەبیری هێنایەوە: ئەمریکا لە سەرەتای دەسپێبوونی شەڕ دژی ئێراندا، چوار ئامانجی سەرەکیی واتە؛ گۆڕینی نیزام، کۆتایی هێنان بە توانای پیتاندن، لەبەین بردنی توانای مووشەکی و ڕاگرتنی پشتگریی ئێران لە گرووپە خۆڕاگرەکانی هێنایە ئاراوە کە بەهیچکام لەو ئامانجانە نەگەیشت و هیچ شانسێکیشی نییە بۆ مسۆگەرکردنیان. جان میرشایمەر هەروەها جەختی کرد: ئەمریکا بژاردەی سەربازیی نییەو بەردەوامیی شەڕ بۆ ئەمریکییەکان کارەساتبار دەبێ، لەبەرامبەردا، ئێرانییەکان پێیان وایە، بژاردەی سەربازییان هەیەو دەتوانن شەڕەکە درێژ بکەنەوە.